له‌ هه‌ولێر تەرمی کەسێک بە سووتاوی دۆزرایەوە

له‌ هه‌ولێر تەرمی کەسێک بە سووتاوی دۆزرایەوە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌یاندراوێكى فه‌رمیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌، له‌ هه‌ولێر تەرمی کەسێک بە سووتاوی دۆزرایەوە.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4/12/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ، تەرمی کەسێک لە سنووری بنکەی پۆلیسی کەسنەزان دۆزرایەوە".

باس له‌وه‌ش كراوه‌: "دوای گەیشتنی پۆلیسی بەڵگە و تاوان بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه‌، دەرکەوت کەسێک خۆی سووتاندووە لە ئاکامدا گیانی لەدەست داوە، دوابەدوای وەرگرتنی زانیاری و لێکۆڵینەوەیەکی ورد لە ڕووداوەکە، دەرکەوت که‌ کەسێک بەناوی (ئامانج ئیبراهیم حه‌سه‌ن) تەمەن 29 ساڵ، پیشە قوتابی، خۆی سووتاندووە".

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، تەرمەکه‌ ڕەوانەی پەیمانگه‌ی پزیشکی دادی کرا، هه‌روه‌ها پۆلیس لە لێکۆڵینەوە بۆ گەیشتن بە هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە، بەردەوامە".












باسنيوز
Top