كەركووك.. ژمارەیەك دەرچووی زانکۆ لەبەردەم كۆمپانیای نەوتی باكوور کۆ بوونەوە
ئیمداد محەمەد، یەكێكە لە رێكخەرانی ئەو گردبوونەوەیە، ڕایگەیاند: "گردبوونەكە زیاتر دەرچوانی ئەندازیاری نەوت و وزە لەبەردەم كۆمپانیای نەوتی باكور لە كەركووك بووە کە بەمەبەستی دامەزراندیان بەشدارییان تێیدا كردووە، چونكە مافی خۆیانە دابمەزرێن كەچی حكوومەتی عێراق گوێ بە داخوازییەكانی ئەو دەرچوانە نادات".
گوتیشی: "ئەوەی بەشی ئەندازیاری نەوت و وزە تەواو بكات، دەبوو بە شێوەی مەركەزی راستەخۆ حكوومەت دایانبمەزرێنێت، بەڵام دەبینین مافیان پێشێل كراوە و دانامەزرێندرێن، كەچی لە كەركووك ئێستا خەڵك هەیە لەرێگای بەرپرسانەوە بە پارە دادەمەزرێندرێن".
باسنیوز
