یەكەمین فیستیڤاڵی ئۆپەریتی پەروەردەیی لە كوردستان

یەكەمین فیستیڤاڵی ئۆپەریتی پەروەردەیی لە كوردستان
بۆ یەکەمین جار لە هەرێمی كوردستان، لەشاری هەولێرفیستیڤاڵی ئۆپەرێتی پەروەردەیی بۆ پەروەردەكانی هەرێمی كوردستان ئەنجام درا.

ئەمڕۆ سێشەممە 1/10/2019، لە ژێر چاودێری وەزیری پەروەردە، لەژێر ناونیشانی (خۆشەویستی نیشتیمان) لەهۆڵی چالاكی هونەری قوتابخانەكانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی گشتی هەولێر فیستیڤاڵی ئۆپەرێتی پەروەردە بۆ سەرجەم پەروەردەكانی هەرێمی كوردستان دەستی بەكارەكانی كرد.

لە یەكەم ڕۆژی فیستیڤاڵەكەدا لەلایەن هەریەك لە گرووپی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر و سلێمانی چەندین چالاكی نمایش ئەنجام دران.

بڕیار وایە فیستیڤاڵەكە بۆ ماوەی 3 ڕۆژ بەردەوام بێت و ڕۆژانە لە كاتژمێر 10ی بەیانی و 3ی دوای نیوەڕۆ چالاكییەكان ئەنجام دەدرێت.












باسنيوز
Top