هەواڵی کوژرانی چوار کەس لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی لوبنان، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل لە شاری نەباتیە لە باشووری لوبنان خۆی بە ئۆتۆمبێلێکدا کێشاوە و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ئاژانسەکە، "بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک، دایکی، ژنێکی کرێکاری ناوماڵی بیانی و کرێکارێکی پیاوی سوری" لە سەردانێک بۆ ماڵەکەیان لە ناوچەی نەباتیە فوقە دەگەڕانەوە، کاتێک "فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی" کردوونەتە ئامانج. سەرەڕای ئاگربەستەکە، پێکدادانی سنووردار لە نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و حزبوڵڵا لە باشووری لوبنان بەردەوامە.
گوڵان: سەردار خەلیل
