عەبدولڕەحمان مستەفا: هیوادارین بە یەکڕیزی ئامانجەکانمان بەدی بێنین

عەبدولڕەحمان مستەفا: هیوادارین بە یەکڕیزی ئامانجەکانمان بەدی بێنین
سەرۆکی هاوپەیمانیی کوردستانی سوپاسی لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی کرد کە متمانەیان پێی داوە بۆ پۆستەکە و هیوای خواست بە یەکڕیزی ئامانجەکان بەدی بهێندرێن.

عەبدولڕەحمان مستەفا کە ئەمڕۆ بە سەرۆکی هاوپەیمانیی کوردستانی لەلایەن حزب و لایەنە سیاسییەکانەوە دەستنیشان کرا، لە دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکەیان، لە پرێس کۆنفرانسێکدا رای گەیاند: ”دڵخۆشم کە ئەو متمانەیە بە من درا، هیوادارم ئەم یەکڕیزییە بپارێزین، بەم یەکڕیزییە دەتوانین شتی زۆر بەدەست بهێنین“.

ڕوونیشی کردەوە: ”لە ناکۆکیدا شتی زۆرمان لەدەست داوە، بەڵام بە یەکڕیزی دەستکەوتمان هەبووە، هیوادارم بە یەکڕیزی ئامانجەکانمان بەدی بێنین“.

عەبدولڕەحمان مستەفا باسی لەوە کرد کە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی لایەنەکاندا قسەی خۆی کردووە و هیواشی خواست، دەنگدەرانی ناوچە کوردستانییەکان هەموویان پاڵپشتیی لیستەکە بکەن و دەنگەکانیان نەفەوتێنن.

دووپاتیشی کردەوە: ”هیوادارین هەموو لایەک بە ئەرکی نیشتمانیی خۆیان هەڵسن، دووبارە سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم کە ئەم شەرەفەیان بە من بەخشی“.












باسنيوز
Top