حکوومەت لێژنەیەک بۆ دیاریکردنی شەهیدانی پێشمەرگە پێک دەهێنێت

حکوومەت لێژنەیەک بۆ دیاریکردنی شەهیدانی پێشمەرگە پێک دەهێنێت
دوو وەزارەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لێژنەیەک بۆ دیاریکردنی ئەو شەهیدانەی پێشمەرگە پێک دەهێنن، کە بە هۆکاری جیاجیا گیانیان لە دەست داوە.

سەوسەن گەردی، سەرۆكی لیژنەی شەھیدان و جینۆساید لە پەرلەمانی كوردستان رايگەیاند، لێژنەکە لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و وەزارەتی پێشمەرگە پێک هاتووە.

سەوسەن گەردی هەروەها رایگەیاند، لێژنەكە بارودۆخی ئەو پێشمەرگانە یەکلایی دەکاتەوە، کە لە ماوەکانی رابردوودا و بە هۆکاری جیاجیا، لە کاتی ئەرکی سەربازیدا، گیانیان لەدەست داوە.

هەروەک ئەو پەرلەمانتارە رایگەیاند، دوای تەواوبوونی کاری لێژنەکە، بڕیار دەدرێ کام لەو پێشمەرگانە بە شەهید هەژمار بکرێن.











باسنيوز
Top