فەرمانێک لەبارەی گواستنەوەی راژەی ژمارەیەک مووچەخۆر بڵاو کرایەوە
بەپێی فەرمانێکی کارگێڕی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر کە تێیدا بڕیاردراوە بە گەواستنەوەی راژەی مامۆستایانی (بنەڕەتی و زانكۆیی) لە قۆناغی فێركردنی بنەڕەتی بۆ سەر میلاكی بەرێوەبەرایەتی ئەو پەروەردانەی بەرامبەر ناوەكانیان دیاریكراوە لەرێكەوتی لەكارترازان و دەست بەكاربوونیانەوە.
لە فەرمانەکەی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر ئاماژە بەوەش کراوە، کە ئەو مامۆستایانەی راژەکانیان گواستراوەتەوە ژمارەیان 485 مامۆستایە.
باسنيوز
