لە خەلیفان كچێك بە فیشەك كۆتایی به ژیانى خۆى هێنا
موقەدەم شەماڵ دێوالی، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران ڕايگەیاند: ”ڕۆژی 27/9/2019 لەلایەن نەخۆشخانەی فریاكەوتنی خەلیفانەوە ئاگادار كراینەوە كە هێنانی تەرمێك بە ناوی (ئ، ج)“.
ئەوەشی خستە ڕوو كە بە گوتەی دایك و باوكی ئهو كچه، خۆی بە چەكی جۆری دەمانچە تەقەی لەخۆی كردووە و كۆتایی بە ژیانی هێناوە.
هاوكات گوتەبێژی پۆلیسی سۆران گوتیشی: ”كچەكە لەدایكبووی ساڵی 2003یە و دانیشتووی شارهدێى خەلیفانە و پیشەی قوتابییە“.
شهماڵ دێوالى باسی لەوەش كرد: "گومانمان لە خۆكوشتنى ئەو كچە هەیە، لێكۆڵینەوەكانمان بەردەوامە و ئەو زانیارییانەی هەیە تەنیا سەرەتایین، ئەگەر لێكۆڵینهوهكان بەو ئاڕاستەیەى ئێستا بڕوات، لەوانەیە دەستێكی تێدا بێت“.
باسنيوز
