ڕێگایەکی سەرەکیی سنووری پارێزگای هەولێر دادەخرێت

ڕێگایەکی سەرەکیی سنووری پارێزگای هەولێر دادەخرێت
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاشکرای دەکات، ڕێگای نێوان شارەدێی هیران و گوندی مامە جەلکە کە ڕێگایەکی سەرەکییە بۆ ماوەی 70 ڕۆژ دادەخرێت.

فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕاگەیاند: "ئاگاداری سه‌رجه‌م شوفێران و هاووڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ له‌سنووری شارۆچکەی شه‌قڵاوه‌ رێگای نێوان شارەدێی هیران و گوندی مامه‌جه‌لكه‌ بۆ ماوه‌ی 70رۆژ له‌ ئه‌مڕۆوه‌ ده‌گیرێت به‌مه‌به‌ستی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی".

ڕوونیشیکردەوە کە ئەو رێگایە لەلایەن ئەو بارهەڵگرانە بەکاردەهێندرێت کە لەنێوان هەردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆک هاتوچۆ دەکەن هەروەها لەلایەن گەشیارانیشەوە لە ڕۆژانی هەینی بۆ ئەوەی تووشی قەرەباڵغی نەبن بەکاردەهێندرێت.

گوتیشی: "جێگرەوەی ئەو رێگایە لەو ماوەیەدا بۆ بارهەڵگرەکان رێگای ڕانیە - بالیسان دەبێت ".
Top