دهۆك.. له یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی په‌نابه‌ران هه‌زار و 100 قوتابی ته‌نیا 8 مامۆستایان هه‌یه
قوتابخانه‌یه‌ك كه تایبه‌ته به قوتابیانی په‌نابه‌ر و نزیكه‌ی 1100 قوتابی له‌و قوتابخانه‌یه ده‌خوێنن و ته‌نیا 8 مامۆستایان هه‌یه، مامۆستا و قوتابیانی ئه‌و قوتابخانه‌یه داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌بوونی پێداویستی خوێندن و مامۆستای میلاك ده‌كه‌ن و گله‌ییش له به‌رته‌سكی قوتابخانه‌كه ده‌كه‌ن، كه شوێنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی قوتابیانی تێدا نابێته‌وه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ده‌رباز مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سێمێل ده‌ڵێت: 14 قوتابخانه‌ی په‌نابه‌ران له سنووری په‌روه‌رده‌كه‌یان هه‌ن، 12 قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی و 2ی ئاماده‌یی. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، ئێستا كێشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌یان كه‌می ژماره‌ی مامۆستایانه و ساڵ به‌ساڵ ئه‌و كیشه‌یه گه‌وره‌تر ده‌بێت.
له سنووری پارێزگای دهۆك 2 كه‌مپی په‌نابه‌ران هه‌ن و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی ساڵی رابردوو، 9 هه‌زار و 769 قوتابی له‌و كه‌مپانه هه‌ن و سه‌رجه‌میان له‌ناو كابینه‌دا ده‌خوێنن، جگه له به‌رته‌سكی قوتابخانه و ژماره‌ی زۆری قوتابیان، كێشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌یان كه‌می ژماره‌ی مامۆستایانه.
