سەرۆکی هەرێمی کوردستان و حەلبووسى پرسی بودجە و دۆخى عێراقیان تاوتوێ کرد

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و حەلبووسى پرسی بودجە و دۆخى عێراقیان تاوتوێ کرد
نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و محەمەد ئەلحەلبووسى، سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، لە کۆبوونەوەیەکدا دۆخى سیاسى و ئەمنیى عێراقیان تاوتوێ کرد و جەختیان لە پاراستنى ئارامیى سیاسى و سەقامگیریى ئەمنیى عێراق و گرنگیى بەردەوامیى دیالۆگى هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان لە چوارچێوەى دەستوورى عێراقدا کردەوە.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە نیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە 19/9/2019 لە هەولێر، بەڕێوە چوو، هەردوولا کارى پەرلەمانى و یاسادانان و بابەتى بودجەى گشتیى ساڵى داهاتووى عێراق و پرۆسەى ئاوەدانکردنەوەى شوێنە زیانبەرکەوتووەکانى شەڕى تیرۆریان خستە بەرباس و تیشکیان خسته‌ سەر دۆخى ئاوارە عێراقییەکان لە کەمپەکانی هەرێمى کوردستان و داهاتوویان و چۆنیەتیى گەڕانەوەیان بۆ شوێنەکانیان.

پەیوەندییەکانى عێراق لەگەڵ وڵاتانى ناوچەکە و جیهان و پێشهاتە سیاسى و ئەمنییەکان و دۆخى ناوچەکە بەگشتى، تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەى نێچیرڤان بارزانى و سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بوو.












باسنيوز
Top