سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات
لە دیدارەكەدا كە هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پارلەمانی كوردستان ئامادەی بوو، بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا تاوتوێ كرا.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە سوودوەرگرتن لەو ئاراستە و كەشە ئیجابییە كرایەوە كە لە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا هاتووەتە ئاراوە. ئەویش لەپێناو چارەسەركردنی بنەڕەتیی كێشە و گرفتەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و، لەژێر ڕۆشنایی دەستووری عێراقدا. بۆ ئەو مەبەستەیش تەئكید لە بەردەوامیی پەیوەندی و ڕاوێژی هەردوولا كرایەوە.
باسنيوز
