سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە هەولێر

 سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە هەولێر
کەمێک لەمەوبەر، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.



ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ی ٩ی ٢٠١٩، محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بە یاوەریی شاندێک، گەیشتە هەولێر و لەلایەن رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانەوە پێشوازی لێ کرا.



چاوەڕوان دەکرێت لەم سەردانەیدا بۆ هەولێر، حەلبووسی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان و سەرۆک بارزانی کۆببێتەوە.



هەر ئەمڕۆ، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەشداری لە ژمارەیەک چالاکی دەکات.









باسنيوز
Top