زاخۆ .. تەرمی گەنجێکی 17 ساڵان دەدوزرێتەوە
زاخۆ : گه‌نجه‌كه بە چەند گوللـەیەك کوژراوە و له گەڕەکی کارێزی رۆژھەڵاتی شارەکە فڕێدراوه، بەڵام ھێشتا ناسنامەی دیاری نەکراوە کە کێیە و خەلکی کوێیە.
ئێستا ته‌رمی گه‌نجه‌كه رەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کراوە و سه‌رچاوه‌یه‌كیش له ته‌ندرووستی زاخۆ راگه‌یاند، شوێنی چوار گوللـە به جه‌سته‌ی گەنجەكهوه دیاره، كه دووانیان لەسەری دراون و یەکێك لەدەست و یەکێكیش لە قاچی.
پۆلیسی زاخۆ رووداوەکەی پشتڕاستکردەوە و راشیگه‌یاند، گه‌نجه‌كه له‌و شوێنه نه‌كوژراوه، به‌ڵكو ته‌نها ته‌رمه‌كه‌ی له‌وێ فڕێدراوه، ئێستاش لێکۆڵینەوەیان لەو بارەیەوە دەستپێكردووه.
