هه‌رێمی كوردستان بۆ مووچە مانگانە پێویستى بە 900 ملیار دینارە

هه‌رێمی كوردستان بۆ مووچە مانگانە پێویستى بە 900 ملیار دینارە
گوتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ژمارەی فەرمی مووچەخۆرانی ھەرێمی كوردستان سەرووی ملیۆنێک و 300 ھەزارە و مانگانەش مووچە وەردەگرن.

ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەرێگەی داھاتی نێوخۆیی و بەشە بودجەی بەغدا و نەوت مووچە دابین دەكات.

ئاشكراشيكرد، بۆ دابینكردنی مووچه‌ی ته‌واوی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، پێویستیان به‌ 900 ملیار دیناره‌.
Top