وه‌زیری پلاندان: هه‌ولێر و به‌غدا بۆ گه‌یشتنه رێككه‌وتن نزیكن
دارا ره‌شید رایگه‌یاند، داواكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له گفتوگۆكان، هیچیان پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراق نین و له له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكی یاسای بودجه‌شدا یه‌كده‌گرنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حکوومەتی هه‌رێم بە پێدانی شایستەکان ئامادەیە 250 هەزار بەرمیل نەوت لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە هەناردە بکرێت.
وه‌زیری پلاندانان جه‌ختی له جددیبوونی هه‌ولێر كرده‌وه و رایگه‌یاند، پێویسته له به‌رامبه‌ر پێدانی ئه‌و 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌ی هه‌رێم، به‌غداش شایسته دارایی و مافه‌كانی گه‌لی كورد له ده‌ستووری عێراق بدات.
