محەمەد شوكری: له‌مه‌ودوا پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان بۆ خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت ده‌بن
د. محەمەد شوكری ڕاگه‌یاند: "له‌مه‌ودوا ئه‌ولیاتی كاره‌كانمان لە پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبووندا بۆ هاووڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌ته. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه هانی وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌ده‌ین كه پڕۆژه‌كانیان به قیستی درێژخایه‌ن و كواڵێتیی باش و نرخی گونجاو دروست بكه‌ن و بیده‌ن به كرێنشینان و خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت."
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه پێشتر یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونیان له‌و پرۆژانه كڕیبوو كه كێشه‌یان تێدابوو، ئێستا کێشەی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كیان چاره‌سه‌ر كراوه و كاری جددی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی سه‌رجه‌م پڕۆژه‌كانی دیكه‌ش چاره‌سه‌ر بن و هاووڵاتیان مافی خۆیان وه‌ربگرنه‌وه."
ڕایشیگه‌یاند: "ئێستا چه‌ند وه‌به‌رهێنه‌رێك پڕۆژه‌یان پێشكه‌ش به ده‌ستەی وه‌به‌رهێنان كردووه و ده‌سته‌ش دیراسه‌ی پرۆژه‌كان ده‌كات، دواتر مۆڵه‌تی كاركردنیان پێ ده‌درێت."
