له گه‌رمیان 12 كه‌س به‌هۆى ڕووداوێكى هاتوچۆ بریندار بوون
ڕائید كارزان مه‌جید، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی هاتوچۆی گه‌رمیان، ڕايگه‌یاند: "نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18/9/2019، له ئاكامی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبیلێك له‌جۆری جێب واز له نێوان شارۆچكه‌ی كه‌لار و شاره‌دێی كوله‌جۆ، 12 كه‌س بریندار بوون".
گوتیشى: "برینداره‌كان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار كراون"، هۆكاری وه‌رگه‌ڕانی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌شی بۆ خێرایی لێخوڕین گه‌ڕانده‌وه.
باسنيوز
