له سلێمانى كارگه‌یه‌ك داده‌خرێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18/9/2019، قایمقامیه‌تى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى له ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی خۆى، بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی سلێمانییه‌وه زانیاری له‌سه‌ر هه‌بوونی كارگه‌یه‌ك به لێژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی دراوه، كه خاوه‌نه‌كه‌ی به نیاز بووه تایتی هاورده‌كراو بكات به تایتێكی به‌ناوبانگ و له‌بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی به هاووڵاتییانی بفرۆشێت".
باس له‌وه‌ش كراوه، كارگه‌كه له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانییه و تێیدا ده‌ست به‌سه‌ر ئامێری تێكردنه‌وه‌ی تایت بۆ زه‌رف و هه‌شت تۆن تایتی جۆراوجۆر، حه‌وت هه‌زار كارتۆنی به‌تاڵی چاپكراو له جۆری (سۆپه‌ربای) له‌گه‌ڵ 680 كیلۆگرام نایلۆنی به‌تاڵ كه بۆ تێكردنه‌وه‌ی تایته‌كه سوودیان لێبینیوه، گیراوه.
به فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لێژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه كارگه‌كه داخرا و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
باسنيوز
