له سلێمانى كهسێك بە تۆمەتی هەڕەشەکردن دەستگیر کرا
ئهمڕۆ چوارشهممه 18/9/2019، بهڕێوهبهرایهتیی پۆلیسى سلێمانى ڕاگهیاندراوێكى له پهیجى فهرمیی خۆى، له تۆڕى كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك) بڵاو كردهوه، تێیدا هاتووه: "پاش تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەلایەن خاوەنی دوو پێشانگای ئۆتۆمبێل کە کەسێک لەڕێگەی مۆبایلەوە هەڕەشەیان لێ دەکات و داوای سەرانەیان لێ دەکات، بنکەی پۆلیسی چوارچرا لێکۆڵینەوەکانی بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەست پێ کرد".
باس لهوهش كراوه: "لەماوەیەکی کەمدا توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بکرێت، هەروەها لەبەردەم دادوەردا دانی بەتاوانەکەیدا نا و ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە لەکاتی هەڕەشەکردنەکەدا بەرنامەی مۆبایلی بۆ گۆڕینی دەنگی بەکار هێناوە تا نەناسرێتەوە".
پۆلیسى سلێمانى ئهوهشى خستووهته ڕوو، تۆمەتبار ناوی (س، م، ح)ه و لەدایکبووی ساڵی 1994ه و ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 452 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.
ڕوونیش كراوهتهوه، لەلایەن بنکەی پۆلیسی چوارچراوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارهكه کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
باسنيوز
