بەهۆی دواکەوتنی دامەزراندنییانەوە کێشەی کەمی پزیشک لە نەخۆشخانەکان درووستبووە

بەهۆی دواکەوتنی دامەزراندنییانەوە کێشەی کەمی پزیشک لە نەخۆشخانەکان درووستبووە
گوتەبێژى وەزارەتى تەندروستى هەرێم رایگەیاند بڕیارە دەرچووانى کۆلێژى پزیشکى گشتى پارساڵ دابمەزرێندرێن چونکە بەهۆى نەبوونى میلاکى پێویست گرفتى کەمى پزیشک لەنەخۆشخانەکانى فریاکەوتن هەیە.

دکتۆر محەمەد قادر خۆشناو گوتەبێژى وەزارەتى تەندروستى حکوومەتى هەرێم راگەیاند: "بەمەبەستى دامەزراندنى دەرچووانى کۆلێژى پزیشکى گشتى وەزارەتى تەندروستى لیستى ناوى دەرچووانى پارساڵى ئاراستەى ئەنجوومەنى وەزیران کردووە کە ژمارەیان نزیکەى 100 کەسە، ئەنجوومەنى وەزیرانیش بەڵێنى دامەزراندنیان ئەو کەسانەیان داوە چونکە ماوەى چەند ساڵێکە دامەزراندنى دەرچووانى کۆلێژە پزیشکییەکان بەسەرجەم بەشەکانییەوە دوادەکەوێت بەهۆى قەیرانى داراییەوە بۆیە گرفتى کەمى یزیشک لەزۆربەى نەخۆشخانەکانى فریاکەوتنى پارێزگاکانى هەرێم دروستبووە".

ڕاشیگەیاند: " ساڵانە ژمارەیەک پزیشک لە پسپۆڕییە جۆراوجۆرەکان وەردەگیرێن بۆیە ئەگەر دەرچووانى ساڵانى پێش خۆیان دانەمەزرێن کەس نییە شوێنى ئەوان پڕبکاتەوە بەم هۆیەش کێشەى کەمى پزیشک سەرهەڵدەدات".

گوتەبێژى وەزارەتى تەندروستى هەرێم گوتیشی" وەزیرى تەندروستى هەموو هەوڵێکى خستووەتە گەڕ بۆئەوەى بەزووترین کات فەرمانى ئەنجوومەنى وەزیران وەربگرین بۆدامەزراندنى ئەو دەرچووانە کە رەنگە لەچەند رۆژى داهاتوو ئەو رەزامەندییە بدرێت بۆدەستپێکردنى مامەڵەى دامەزراندنیان".
Top