گومانی بەهەدەردانی 20 ملیار دینارەکەی پارێزگای سلێمانی دەکرێت
شیرین ئەمین، سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت "هەندێک زانیاری و بەڵگە لەبەردەستی ئێمەیە، لێرە و لەوێش زۆر قسە گوتراوە و بیستراوە لەسەر چۆنیەتی خەرجکردنی 20 ملیارەکە، بەڵام لەپاڵ ئەمەدا دەکرێت بەرێکارە یاساییەکەدا بڕۆین، ئێمە وەک لیژنەیەک لە پەرلەمانی کوردستان پەیڕەو و کۆمەڵێک رێکاری بۆ داناوین کە چۆن بتوانین بەدواداچون و لێکۆڵینەوە لەسەر هەر پرسێکی گەندەڵی بکەین. ئەگەر هەر پرسێک هەبێت لەچوارچێوەی ئەوەی بڕێک لەو پارەیە بە هەدەردرابێت بێگومان ئەو کاتە رای خۆمان دەبێت".
بابەکر دڕەیی، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری سلێمانی رایگەیاند "گوتومانە بیهێننەوە ئەگەر نەیهێننەوە لە ماوەی ئەم مانگەدا رامان گەیاندووە دەیاندەینە دادگا. هەرکەسێکیش ئەو پارەیەی وەرگرتووە بۆ کارێکی هونەری، ئەرکیەتی بەرهەمەکەی هەبێت و پارەکەی بەشێوەیەکی یاسایی خەرجکردبێت و بەرهەمەکەی ببینین".
یاسای خەرجکردنی پارەکە تەنها رێگە بە خەرجی پرۆژەکان دەدات، ئەوەی وەک هاوکاری خەرجکراوە لادانە و هەر ئەوەش گرفت و گومانەکانی دروستکردووە.
