سه‌فین دزه‌یی: بۆ یەکتری قبووڵكردن دەکرێت عێراق سوود لە فەلسەفەی گاندی وه‌رگرێت
دزەیی ئاماژەی بەوەشدا، لە عیراق تا ئێستا هەندێك کێشە هەن، دەکرێت بۆ یەکتری قبووڵكردن عێراق سوود لە فەلسەفەی گاندی وه‌رگرێت و کێشەکان چارەسەر بکات.
گوتیشی: به‌ر له سێ دەیە ئەم شوێنە شوێنی چەوساندندوەی خەڵکی کوردستان بوو، ئیمرۆ بەشێکی ئەو ناوچەیە بووه‌تە باخی گشتی چ شوێنێکە کە پەیکەر گاندی تێیدا جیگیر بکرێت کە تێکەڵی بیرۆکە و هزر و فەلسەفەی گاندی بێت.
هه‌ر له‌و رێوڕه‌سمه‌دا ڤێرماڤالی مۆرالی دەھاران، وەزیری دەوڵەتی هیندستان بۆ كاروباری دەرەوە و پارلەمان، رایگەیاند، کە هەست بە شانازی دەکات، كه لە هه‌رێمی کوردستان په‌رده لەسەر پەیکەری باوکی نەتەوەی هیندستان لاده‌درێت، و خۆشحاڵه كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم له‌و رێوڕسمه‌دا ئاماده‌یه.
ویڕای سوپاسکردنی سەرۆکایەتیەکانی هەرێم و حکوومەتی هەرێم، ڤێرمالی ئاماژەی به‌وه‌شدا، کە پەیامی گاندی دەربڕی ئاشتی و پیکەوەژیان و پشتکردنە لە توندوتیژی و خۆشحاڵە لەم ناوچەیەش له کوردستان پەیکەری بۆ دادەندرێت.
