سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی هیندستان دەکات

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی هیندستان دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 2019/9/17 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی وڵاتی هیندستان بە سەرۆکایەتی ڤێرڤالی مۆرالی دەهاران وەزیری دەولەت بۆ کاروباری دەرەوە کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی هیندستان ئاماژەی بە گرنگیی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و هیندستان کرد، بەتایبەتی کە رەوەندێکی گەورەی هیندی لە هەرێمی کوردستان دەژین و ئامادەیی وەبەرهێنەرانی وڵاتەکەشی دەربڕی بۆ ئەوەی لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کار بۆ ئەوە دەکات زەمینەیەکی باشتر و لەبارتر بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی بڕەخسێنێت کە لە بەرژەوەندیی پرۆسەی گەشەپێدانی ئابووریی هەرێمی کوردستاندا بێت.

لە کۆبوونەوەکەدا گقتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی ئابووری و بارزگانیی نێوان هەرێمی کوردستان و هیندستان کرا.











باسنيوز
Top