له كفرى ده‌ست به‌سه‌ر 40 ماتۆرسكیلدا گیرا
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17/9/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى گه‌رمیان ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا ڕائید ئاراس كه‌ریم عه‌باس، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى هاتوچۆى كفرى ڕای گه‌یاندووه: "به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئاسایش و پۆلیس، توانیمان ده‌ست به‌سه‌ر 40 ماتۆرسكیلدا بگرین، كه بێ تابلۆ و بێ مۆڵه‌ت بوون".
ده‌شڵێت: "ئامانج له‌م هه‌ڵمه‌ته، پاراستنی ئاسایش و فه‌راهه‌مكردنی هاتوچۆیه‌كی سهلامهتخوازانهیه بۆ هه‌موان".
باسنيوز
