تەقینەوەیەکی بەهێز لە کابوڵ دەیان کوژراو و بریندراری لێ کەوتەوە
تەقینەوەکە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 17-9-2019 لە ناوەڕاستی کابوڵ، کاروانێکی بانگەشەی هەڵبژاردنی کردووەتە ئامانج.
بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، بەهۆی تەقینەوەکەوە، 24 کەس گیانیان لەدەست داوە و دەیانی دیکەش برینداربوون.
بڕیارە رۆژی 28-9-2019، هەڵبژاردنی گشتی لە ئەفغانستان بەڕێوە بچێت.
باسنيوز
