گردبوونەوەیەک لەبەردەم پەرلەمان بۆ کەمکردنەوەی موچەی پلەباڵاکان بەڕێوەچوو
عەلی مەحمود، ڕێکخەری گردبوونەوەکە بەڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، دەبێ پرۆسەی چاکسازی دەست پێ بکات و مووچەی بنەڕەتیی پلەباڵاکانیش بۆ نیوە کەم بکرێتەوە.
عەلی مەحمود. بەناوی خۆپیشاندەرانەوە داوای کرد یاسای خانەنشینی پلەباڵاکان بە ئاستێک ڕێکبخرێت، مووچەکانیان لە دوو ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، هەروەها بودجەی پارتەکان کە لە %1ـی بودجەی کوردستان پێکدێنێت، کەم بکرێتەوە و هەروەها مووچەی بنەڕەتیش بۆ ئەو هاووڵاتییانەی هیچ داهاتێکیان نییە، دابین بکرێت.
باسنيوز
