قایمقامی پێنجوێن: ئەو کەسەی ناوبانگی شووتیی پێنجوێنی زڕاند لە دادگا دانی بە تاوانەکەیدا نا

قایمقامی پێنجوێن: ئەو کەسەی ناوبانگی شووتیی پێنجوێنی زڕاند لە دادگا دانی بە تاوانەکەیدا نا
زانا رەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن ڕايگەیاند ئەو کەسەی کە سەرەتای مانگی ڕابردوو گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاو کردەکردەوە و ناوبانگی شووتی پێنجوێنی زڕاند، دانی بە تاوانەكەیدا ناوە و ئێستا كەیسەكەی لە دادگا‌یە.

گوتیشی: "ئەو کەسەی گرتە ڤیدیۆیەکەی بڵاو کردوەتەوە دەڵێت، بەبێ‌ هیچ مەبەستێكی شەخسی ئەو كارەم كردووە، بەڵام ئەگەر دوای بڵاوکردنەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە زوو فریانەكەوتینایە، ئەوا زیانێكی زۆری بە پێگەی شووتی و جوتیارانی سنورەكەمان دەگەیاند، بۆیە ئێمە و دادگایش ئەو کەیسەمان زۆر بە جدی گرتووە و ڕێگە نادەین جووتیارانی سنوورەکەمان زەرەرمەند بن، بۆیە کەیسەکەمان ڕادەستی دادگا کردووە".

قایمقامی پێنجوێن ئاشکراشی کرد: "ئەو کەسەی کە ڤیدیۆکەی تۆمار کردووە و بڵاوی کردووەتەوە، خۆی خەڵکی پێنجوێن نییە، بەڵام فەرمانبەری دامەزراوەیەکی حکوومییە لە سنووری شاری پێنجوێن بەڵام، ئێستا کەیسەکەی لە دادگایە و داگا کاری خۆی لەسەر ئەو کەیسە دەکات".

سەرەتای مانگی ڕابردوو بەهۆی بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە ھاووڵاتییەک لەناو بێستانێکی شووتی پێنجوێندا داوا دەکات هاووڵاتیان شووتیی پێنجوێن نەکڕن لەبەر ئەوەی خراپە و بە دەرمان گەشە دەکات و تووشی شێرپەنجەیان دەکات، دواتر لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی کوردستان و وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەدواداچوونی جددیان بۆ سەر شووتی پێنجوێن دەست پێکرد.











باسنيوز
Top