سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی لوبنانی دەکات
لە کۆبوونەوەکەدا شاندی میوان پیرۆزبایییان لە سەرۆکی حکومەت کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جەختیش لە سەر گرنگی پەیوەندی نێوان لوبنان وهەرێمی کوردستان کرایەوە.
هەروەها باس لە پەیوەندیی مێژوویی نێوان خانەوادەی جونبولات و گەلی کورد کرا .
