وەزیری ئاوەدانکردنەوە : سەرۆکوەزیران ٣٠ ملیاری تەرخان کردووە بۆ ڕیگاوبانەکان
دانا عەبدولکەریم، لە لیدوانێکیدا گوتی: "خۆشبەختانە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ٣٠ ملیار دیناری بۆ چاکردنەوە و سیانەکردنی ڕیگاوبانەکان تەرخان کردووە، ئەمەش هەنگاوێکی باشە بۆ ڕیگاوبانەکان."
گوتیشی: "لەو ٣٠ ملیار دینارە ١٠ ملیار دینارمان تەرخان کردووە بۆ ڕیگاوبانەکانی دهۆک و لە حەفتەی داهاتووەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن."
سەبارەت بە پلانی چوار ساڵی داهاتوو، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ:
"ئێمە پلانەکەمان ڕادەستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران کردووە تاکو ڕەزامەندیی لەسەر بدرێت."
دەربارەی ڕیگای ستراتیژیی نێوان هەولێر و دهۆکیش دەڵێ: "ئەو ڕیگایە لە کۆتاییی کارەکانیدایە و لە ماوەیەکی نیزیکدا تەواو دەبێت."
