شاره‌وانیی سلێمانى: پرۆژه‌ى ئاوه‌ڕۆى گاپیڵۆن ته‌واو بوو
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16/9/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانیی سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "سه‌رۆكایه‌تیى شاره‌وانى گاپیڵۆن به هاوكاریى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى شاره‌وانییه‌كانى سلێمانى و به بودجه‌ى پارێزگاى سلێمانى، ده‌ستیان كرده‌وه به كاركردن له پڕۆژه‌ى ئاوه‌ڕۆى سندووقى شارۆچكه‌ى گاپیڵۆن، كه ماوه‌ى چه‌ند ساڵێك بوو به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه كاركردن تێیایدا وه‌ستابوو".
باس له‌وه‌ش كراوه: "پاش چه‌ند مانگێك له كاركردن له پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیى شاره‌وانیی گاپیڵۆن و به سه‌رپه‌رشتیى ئه‌ندازیارانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى شاره‌وانییه‌كانى سلێمانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ته‌واو كرا، كه ده‌بێته هاوكارێكى باش له ڕێكخستنه‌وه‌ى هاتوچۆى شارۆچكه‌كه و نه‌هێشتنى مه‌ترسییه ته‌ندروستییه‌كان و پێدانى سیمایه‌كى جوانتر به گاپیڵۆن".
باسنيوز
