ناو بازاڕى پێنجوێن ڕێك ده‌خرێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16/9/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانیی سلێمانى، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی پێنجوێن، به هاوكاریی قایمقامیه‌تى شارۆچكه‌ى پێنجوێن و لایه‌نه به‌رپرسه‌كان، هه‌ڵمه‌تى ڕێكخستنى شه‌قامه گشتى و ناو بازاڕه‌كان ده‌ست پێ ده‌كات.
باس له‌وه‌ش كراوه، ڕێكخستنه‌كه ڕووبه‌رى به‌رده‌م دووكان و شوێنه بازرگانییه‌كان ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها شێوازى دانانى كه‌لوپه‌له‌كان له‌لایه‌ن كاسبكارانه‌وه.
شاره‌وانیى پێنجوێن داوا له سه‌رجه‌م دانیشتوانى شارۆچكه‌كه و پیشه‌وه‌ران ده‌كات، پابه‌ندى ڕێنماییه‌كانى شاره‌وانى و شێوازه شارستانییهكهى پێنجوێن بن.
باسنيوز
