كەركووك.. شوێنە گشتییەکان بە زبڵ و خاشاک تەنراون

كەركووك.. شوێنە گشتییەکان بە زبڵ و خاشاک تەنراون
شوێنە گشتییەكان و دەروازەكانی شاری كەركووك بە زبڵ و خاشاك تەنراون و ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووكیش ڕای دەگەیەنێت، مانگانە بڕە پارەیەك لە هەر مالە كەركووكییەك لە بەرامبەر کۆکردنەوەئ زبڵ و خاشاك وەردەگیرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 16/9/2019، جەمال مەولوود، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك ڕايگەیاند: "مانگانە لەگەڵ پارەی مۆلیدە، بڕی 3 هەزار دینار لە بەرامبەر هەڵگرتنی زبڵ و خاشاكی ماڵان، لە هەر ماڵێكی كەركووكی وەردەگیرێت و ئێمەش وەك ئەنجومەنی پارێزگا ئێستا لێی رازی نین".

گوتیشی: "ئێمە دەمانەوێت بۆ كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی پارێزگا رێژەی یاسایی ئەندامان تەواو بكەین و یەكێك لەو بڕیارانەی كە بیدەین ئەوەیە، كە ئیتر پارە لە هاووڵاتییان وەرنەگیرێت لە بەرامبەر هەڵگرتنی زبڵ و خاشاك".

وێڕای ئەوەی مانگانە لە هەر ماڵە كەركووكییەك سێ هەزار دینار وەردەگیرێت، بەڵام شارەكە بە زبڵ و خاشاك تەنراوە و کەس وەڵامدەر نییە و خەڵک بێزرا بوون".












باسنيوز
Top