نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە شاندێکى پەرلەمانى لوبنان دەکات

نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە شاندێکى پەرلەمانى لوبنان دەکات
نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ بەڕێز تەیموور جونبڵات سەرۆکى فراکسیۆنى دیدارى دیموکراتى لە پەرلەمانى لوبنان و شاندێکى یاوەری، دۆخ و پرۆسەى سیاسى لە لوبنان، پەیوەندییەکانى هەولێر ــ بەغدا و مەترسییەکانى تیرۆر لە وڵاتانى ناوچەکە و گرنگیى ڕووبەڕووبوونەوەى بیرى تیرۆر و توندڕەوییان تاتوێ کرد.
لە دیدارەکەدا کە ئەمڕۆ دووشەممە 16/9/2019 لە هەولێر بەڕێوە چوو، هەردوولا کار و پرۆژەکانى وەبەرهێنەرانى لوبنانى و دۆخى ڕەوەندى لوبنانییان لە هەرێمى کوردستان خستە بەر باس و جەختیان لە برەودان بە پەیوندییەکان هەرێمى کوردستان و لوبنان کردەوە.
Top