سه‌باره‌ت به فرۆشتنی تابلۆ نایابه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه قایمقامی ئه‌و شاره په‌یامێكی راگه‌یاند
ناسیح له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه گوتیشی: زیادكردنه‌كه كاتژمێر 1:00ی به‌یانی له هۆڵی بۆنه‌كانی ئه‌و شاره به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه ئاشكراشیكرد، ئه‌و ژمارانه‌ی بڕیاره سبه‌ی له رێگه‌ی زیادكردنی ئاشكراوه بفرۆشرێن، له ژماره (1) ده‌ستپێده‌كات تا ژماره (9).
داواشی له هاووڵاتیانی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق كرد، به‌شداری له‌و زیادكردنه‌دا بكه‌ن و ئاشكراشیكرد، داهاتی فرۆشتنی ئه‌و تابلۆیانه بۆ ژێرخانی ئابووری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ترهخان ده‌كرێت.
