دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆ بوونەوە
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه ئاماده‌كاریی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوورێكی سه‌رده‌میانه و گه‌لپه‌سه‌ند له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌بوونی كۆده‌نگیی نیشتیمانی و رێزگرتن له مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و دیموكراسییه‌ت، زه‌رووره‌تی قۆناغه‌كه‌یه.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پته‌وكردنى هاوئاهه‌نگی له نێوان سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بۆ پشتیوانیكردنی دیالۆگێكی بنیادنه‌رانه له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقی به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له نێوان هه‌ردوولا به جۆرێك كه‌له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان بێت و له چوارچێوه‌ی ئه‌و ماف و شایستانه‌دا بێت كه ده‌ستووری ساڵی 2005 به هه‌رێمی كوردستانی داوه، دووپات كرایه‌وه.
هاوکات باس له‌وه‌ش كرا كه بارودۆخی هه‌رێم و پێشهاته سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه وا ده‌خوازێت كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ر سێ سهرۆكاییهتییهكان بۆ دروستكردنی هاوئاهه‌نگی زیاتر ئه‌نجام بدرێت.
له‌باره‌ی پرسی چاكسازیش هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌رخستنی رێككاره‌كانی پرۆسه‌ی چاكسازی له هه‌رێمی كوردستان و لابردنی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه ڕه‌نگه بێنه سه‌ر رێگاى.
باسنيوز
