سه‌رجه‌م حزبه‌کانی کوردستان کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌په‌له ئه‌نجام ده‌ده‌ن
خه‌سره‌و گۆران، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی ڕايگەیاند، ئه‌م هه‌فته‌یه حزبه‌کانی کوردستان بۆ پرسی که‌رکووک و چه‌ند پرسێکی گرنگ، ”کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام ده‌ده‌ین“.
ئەندامەکەی سەرکردایەتیی پارتی جەختی کردەوە، ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ٩ی ٢٠١٩، بەغدا وەڵامی تانەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن دەداتەوە و ئەگەر هەڵبژاردن دوانەکەوێت، ئەوا پارتی پێیوایە کە یەکدەنگیی کوردستان گرنگە.
ئەم کۆبوونەوە فراوانەی حزبە کوردستانییەکان دەبێتە یەکەمین کۆبوونەوەی سەرجەم حزبەکانی کوردستان کە لە دوای هەڵبژاردنەکانی مانگی ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٨ەوە تاوەکوو ئێستا ئەنجام بدرێت.
باسنيوز
