فراکسیۆنی پارتی: پەیوەندیمان به ڕێککەوتنی گۆڕان و یه‌کێتی لەبارەی پارێزگاری سلێمانییەوە نییه
زیاد کاکە ڕەزا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕايگەیاند: ”به‌پێی ڕێککەوتنی گۆڕان و یه‌کێتی، دوو ساڵ به دوو ساڵ پارێزگاری سلێمانی وه‌رده‌گرن، یه‌کێتی ماوه‌ی خۆی ته‌واو کرد، دواتر پۆستەکە ڕادەستی گۆڕان کرا“.
ڕوونیشی کردەوە کە ئێستا چه‌ند مانگێک به‌سه‌ر دوو ساڵەکەی پشکی گۆڕان بۆ پارێزگاری سلێمانی تێپەڕیوە، بەڵام ”دیار نییه گۆڕان و یه‌کێتی ده‌گه‌نه کوێ بۆ رێککه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته“.
لەبارەی پەنابردنە بەر پارتی بۆ هاوکاریکردنی یەکێتی لە وەرگرتنەوەی پۆستی پارێزگار، زیاد کاکە ڕەزا گوتی: ”وەک فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، دوور و نزیک په‌یوه‌ندیمان به رێککه‌وتنی گۆڕان و یه‌کێتییەوە نییە“.
دووپاتیشی کردەوە، ئەوان نابن بە بەشێک لەو بابەتە، هەروەک ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش چاوەڕوانە هەردوو حزبەکە ڕێک بکەون، چونکە ”ئەمە پرسێکی حزبییە و پەیوەندی بە ئەوانەوە هەیە“.
باسنيوز
