روونکردنەوەیەک لەبارەی جیاوازی مووچەوە بڵاو کرایەوە
پەروەردەی دەربەندیخان لە ڕوونکردنەوەیەکدا تێیدا مامۆستایانی ئاگادار کردووەتەوە کە پەروەردەکەیان تا کۆتایی مانگی چوار، هەموو جیاوازی مووچەی مامۆستایانی گەڕاندووتەوە و ئێستا هیچ جیاوازییەکی مووچە نەماوەی هی ساڵانی پێشووی قەیرانی دارایی بێت بیگەڕێنینەوە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەو هەواڵەی بڵاوکراوەتەوە ئێستا جیاوازی مووچە بگەڕێندرێتەوە، پەروەردەکەمان تا مانگی پێنج هەمووی تەسویەکراوە و گەڕاوەتەوە بۆ مامۆستایان، جیاوازی مووچە لە سێ مانگی ڕابردوودا لە پەروەردەی دەربەندیخان سفرە.
