پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بزووتنەوەی گۆڕان
ئەمڕۆ شەممە(14-9-2019) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عومەر سەید عەلی، وێڕاى پيرۆزبايى و ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به رێكخه‌رى گشتیی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، دووپاتیكرده‌وه "عومه‌ر سه‌يد عه‌لى به مێژووى خه‌بات و تێكۆشان و به ئاماده‌يى و كه‌سايه‌تيى خۆى، شايه‌نى دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى بوو".
بەپێی راگەیێندراوێکی ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، عومه‌ر سه‌يد عه‌لى پێزانينى خۆى بۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و سوپاسى كرد.
دەقی پیرۆزباییەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ عومەر سەید عەلی
به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پيرۆزبايى له به‌ڕێز عومه‌ر سه‌يد عه‌لى كرد كه دووباره به ڕێكخه‌رى گشتيى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌ڵبژێردرايه‌وه و هيواى سه‌ركه‌وتنى له كار و ئه‌ركه‌كانيدا بۆ خواست.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14/9/2019 له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عومه‌ر سه‌يد عه‌لى، ڕێكخه‌رى گشتيى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پيرۆزبايى و ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌ڕێزيان به رێكخه‌رى گشتیی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، دووپاتى كرده‌وه به‌ڕێز عومه‌رى سه‌يد عه‌لى به مێژووى خه‌بات و تێكۆشان و به ئاماده‌يى و كه‌سايه‌تيى خۆى، شايه‌نى دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى بوو.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها پيرۆزبايى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و تيمى تازه‌ى سهركردايهتيى بزووتنه‌وه‌كه كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خۆيان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان خواست. لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز عومه‌رى سه‌يد عه‌لى پێزانينى خۆى بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و سوپاسى كرد.
