سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان دەكات

سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان دەكات
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا، پیرۆزبایی له‌ ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان كرد.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 14/9/2019، سەرۆك بارزانی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەك ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان، پیرۆزبایی لە عومەری سەید عەلی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.

هەر لەو پەیوەندییەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی بزووتنەوەی گۆڕانی لە ڕێكخەری گشتیی كرد.

لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ شەممەى جڤاتی نیشتمانیی گۆڕاندا، هەڵبژاردن بۆ ڕێکخەری گشتیی گۆڕان ئەنجام درا و عومەری سەید عەلی دووبارە بۆ پۆستەکە هەڵبژێردرایەوە.










باسنيوز
Top