به‌رپرسی لقی مووسڵی پارتی: پێویستە حەشدی شەعبی داوای لێبووردن بکات
لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو، چەکدارانی لیوای ٣٠ی حەشدی شەعبی لە بازگەی گۆگجەلی لە ڕۆژهەڵاتی مووسڵ، ڕێگەیان لە سیروان ڕۆژبەیانی، جێگری پارێزگاری نەینەوا و شیروان دووپردانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق گرت و دەستڕێژی گوللەشیان لە کاروانی ئۆتۆمیلەکانیان کرد.
لەمبارەیەوە عه‌لی خه‌لیل بێتكاری، به‌رپرسی لقی 14ی مووسڵی پارتی ڕايگەیاند، خه‌ڵكی مووسڵ به گشتی نیگه‌رانه له ره‌فتاری حه‌شدی شه‌عبی، به‌تایبه‌تیش له بازگه و ناوشاردا.
ڕوونیشی کردەوە کە ڕەفتاری حەشدی شەعبی بەرامبەر بە ئاوارە گەڕاوەکانی مووسڵ خراپە و هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکانی قەرەقۆش و بەرتلە و تلکێف و شوێنەکانی دیکەی سنووری نەینەوا دەدەن.
بەرپرسەکەی پارتی ڕەفتاری حەشدی شەعبی بەرامبەر بە سیروان ڕۆژبەیانی و شێروان دووپردانی بە ”زۆر ناشرین“ وەسف کرد و ڕای گەیاند: ”هەردووکیان كادیری پارتین و هه‌ردووكیشیان پارێزبه‌ندییان هه‌یه، نه‌ده‌بوو ئه‌و رهفتارەیان بەرامبەر بکرێت“.
بۆیە داوای کرد، بەزووترین کات سەرکردایەتیی حەشدی شەعبی لە سنووری پارێزگای نەینەوا، داوای لێبووردن لە پارتی دیموکراتی کوردستان و هەردوو کادیرەکەی پارتی بکات.
باسنيوز
