ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگا: لە كەركووك بەشداری كۆبونەوەی ئەنجومەن ناكەین

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگا: لە كەركووك بەشداری كۆبونەوەی ئەنجومەن ناكەین
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک رایدەگەیەنێت، ”بە سەربەرزی نەبێ ناگەڕێینەوە کەرکووک“ و بەشداری هیچ كۆبونەوەیەکی ئەنجومەن ناكەن.

رۆژانی سێشەممە بۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووک دیاری کراوە و هەفتەی رابردووش هەوڵێك هەبوو بۆ كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنەکە، بەڵام جارێكی تر بەهۆی تەواو نەبوونی رێژەی یاسایی ئامادەبووان، كۆبوونەوەكە نەكرا.

زۆرینەی ئەندامانی لیستی برایەتی، کە تورکمان و عەەرەبیشیان تێدایە، بەهۆی داگیركردنی شارەكەیان لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017ەوە لەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبییەوە ئاوارەی هەولێر بوون و ناگەڕێنەوە بۆ شارەكەیان.

كامەران كەركووكی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووک ڕايگەیاند، لەم بارودۆخەی ئێستای كەركووک جەخت لەوە دەکەنەوە، كە بەشداریکردنیان لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا لە كەركووك ئەستەمە.

کامەران کەرکووکی هەروەها رایگەیاند، کە ئەوان ”بە سەربەرزییەوە نەبێ“ ناگەڕێنەوە کەرکووک.












باسنيوز
Top