هەرێمی کوردستان داوا دەکات ئەندامی لە شاندە فەرمییەکانی عێراق بۆ وڵاتان هەبێت
راوێژكارێکی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشکرای کردووە، بڕیاره 19ی ئه‌م مانگه، شاندێكی حكوومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌ردانی چین بكه‌ن و بۆ ماوه‌ی 4 رۆژ بمێننەوە و دەوروبەری 30 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن له‌بواری پیشه‌سازی و وزه و كشتوكاڵ و ئاوه‌دانكردنه‌وه و بازرگانی واژۆ بكه‌ن.
هێشتا نازاندرێت ئاخۆ لەو شاندە، هیچ نوێنەرێکی کورد یان هەرێمی کوردستان یاوەریی عادل عەبدولمەهدی دەکات یان نا.
لەمبارەیەوە فارس عیسا، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا رايگەیاند: "به‌فه‌رمی به حكوومه‌تی عێراق گوتراوه، بۆ هه‌ر شاندێكی ده‌ره‌وه، ده‌بێت نوێنه‌رایەتیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی تێدا بێت“.
باسیشی لەوە کرد کە هەریەک لە د. فواد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق و وەزیرانی دیکەی کورد، لە سەردانەکەی عادل عەبدولمەهدیدا بۆ چین، بەشدارییان پێ دەکرێت.
باسنيوز
