سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران: دەستەیەکی نیشتیمانی بۆ پرسە چارەنووسسازەکان پێکدەھێنرێت
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمیی پەرلەمانی کوردستان، لە میانی کۆبوونەوەکەی کۆتایی هەفتەی رابردووی نێوان شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ڕای گەیاندووە، دەستەیەکی نیشتمانی بۆ پرسە چارەنووسساز و نیشتمانییەکان پێک دەهێنن.
هەر لەمبارەیەوە ئازاد کورەچی، سەرۆکی فراکسیۆنی میللەت لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاند، ئەو دەستەیە لە ئەندامێتیی حکوومەت و پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانتارانی نوێنەری کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێکدەھێنرێت.
ڕوونیشی کردەوە، گفتوگۆکانی نێوان پەرلەمانی کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەرانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بەردەوام دەبێت.
باسنیوز
