وەزیری ناوخۆی عێراق بڕیاری ناردنی 20 هەزار پاسپۆرت بۆ بەڕێوەبەرایەتیی هەولێری دا
حکوومەتی عێراق دوو بڕیار لە بەرژەوەندیی فەرمانگەیەکی پارێزگای هەولێر دەدات و وەزیری ناوخۆ رەزامەندی دەدات.
نزار مەلا غەفار، ئەندامی لێژنەی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان راگەیاند، یاسر یاسری، وەزیری ناوخۆی عێراق بۆ چارەسەری بەپەلەی قەرەباڵغیی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەولێر، بڕیاری ناردنی 20 هەزار پاسپۆرتی بۆ ئەو بەڕێوەبەرایەتییە دا.
نزار مەلا غەفار هەروەها رایگەیاند، یاسر یاسری بڕیاریشی داوە هەفتانە شەش هەزار پاسپۆرت بۆ هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی یەک و دوو لە هەولێر، بنێردرێت.
