دوای حەوت رۆژ تەرمی گەنجەکەی هەولێر لە گەلی شێرانە دۆزرایەوە

دوای حەوت رۆژ تەرمی گەنجەکەی هەولێر لە گەلی شێرانە دۆزرایەوە
گەنجێکی خەڵکی هەولێر بۆ گەشت و سەیران لەگەڵ چوار هاوڕێی سەردانی گەلی شێرانەیان کرد، بەڵام لە هاوڕێکانی وندەبێت و دوای حەوت رۆژیش لە بێسەروشوێن بوونی تەرمەکەی لە نزیک ئەو شوێنەی لێی ون ببوو، دۆزرایەوە.

سەنعان مووسا، بەرپرسی بنکەی پۆلیسی بەرگری شارستانی دێرەلووک راگەیاند، هەر لە گەلی شێرانە و لەنێو چیادا لەنزیک ئەو شوێنەی لێی ون ببوو، تەرمی عیماد دۆزراوەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری گیانلەدەستدانی.

عیماد عوسمان یاسین ـە گەنجێکی خەڵکی هەولێرە و تەمەنی 22 ساڵە، شەشی ئەم مانگە بەمەبەستی گەشت و سەیران لەگەڵ چوار هاوڕێی لە هەولێرەوە چووبوە گەلی شێرانەی سەر بە قەزای ئامێدی، بەڵام لە هاوڕێکانی دووردەکەوێتەوە و دواتر دیار نامێنێت.

بە گوتەی هاوڕێیەکی، کاژێر 11:00 ـی ئەو رۆژە لە هاوڕێکانی دووردەکەوێتەوە و دەڵێت، "دەگەڕێمەوە"، بەڵام دواتر دیارنەماوە.

پێشتریش هاوڕێیان و کەس و کارەکەی عیماد راگەیاند، تەنها گومانیان لەوەیە خنکابێت.
Top