دانە گاز: لەداهاتوودا نەوت لە هەرێمی کوردستان بەرهەمدەهێنین
لە کۆنگرەی وزەی جیهانیدا لە ئەبوزەبی وەزیری نەوتی عێراقیش قسەیکرد و گوتی پەیوەندی لەگەڵ هەولێر باشە و خەریکی ئەوەین لە مەلەفی نەوتدا بگەینە رێککەوتن.
دكتۆر د.پاتریك مانوارد بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای دانە گاز راگەیاند: "پێشكەوتنی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا زۆر گرنگه بۆ ئێمە، چونكە دڵنیایی و رۆشناییمان دەداتێ لەبارەی كاركردن لە داهاتوو، بەدڵنیاییەوە ئێمە بەرهەمهێنەرێكی گەوری گازین و لە داهاتودا نەوتیش لە هەرێمی كوردستان بەرهەم دێنین، ئێستا هەندێك لەو بەرهەمە گازانه دەدەینەوه بە خەڵكی كوردستان، هەروەها لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان نەوت گرنگه بۆ ئێمه".
