پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ھەموار دەکرێتەوە

پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ھەموار دەکرێتەوە
بڕیاردەری لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە لیژنەکە ھەنگاوەکانی ھەموارکردنی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانی دەستپێکردووە.

جەلال محەمەد ئەمین بڕیاردەری لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان راگەیاند: "پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان کەموکوڕی تێدایە و پێوستە بەشێک لە ماددەکانی ھەموار بکرێتەوە".

گوتیشی: "بڕیارە ھەفتەی داھاتوو لیژنەی کاروباری یاسایی پەرلەمان کۆببێتەوە ئامادەکاری بکات بۆ ھەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان".

ڕوونیشکردەوە کە دوای کۆبوونەوەکە، لیژنەکە دەست دەکەن بە ئامادەکردنی پێشنیازی یاسایەک و لە دوای ئامادەکردنی، پرۆژە یاساکە دەدرێتە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان.
Top