ئاگادارییەک لەبارەی پاسپۆرتەوە بۆ هاووڵاتییان بڵاو کرایەوە
بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی ڕاپەڕین لە ڕاگەیاندراوێکدا کە تێیدا ئەو هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کە ئەوانەی پێش رێکەوتی 21/8/2019، مامەڵەی پاسپۆرتیان کردووە و وەریان نەگرتووەتەوە، بەزووترین کات سەردانی نووسینگەکەیان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان.
پاسپۆرتی ڕاپەڕین لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە زیاتر لە هەزار و 700 پاسپۆرتی نوێ چاپکراوە.
باسنيوز
